ئێران بەیاننامەی چوار قۆڵیی عەرەبی ڕەت دەکاتەوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بەیاننامەی چوار قۆڵیی عەرەبی وتوویەتی زۆر بە داخەوە هێشتاکە ژمارەیێک لە وڵاتانی ناوچەکە مکووڕن لە سەر دژایەتی کردنیان و هەڵوێستی هەڵە دەگرنە بەر و دوژمنە هاوبەشەکەیان لە بیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێرانلە لێدوانێکدا سەر لە لەری بەیاننامە چوار قۆڵییە عەرەبییەکە ڕەت دەکاتەوە کە لە پەراوێزی دانیشتنی پێش کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی دەرکرابوو.

ناوبراو ئەسەفی خۆی ڕاگەیاند لە بەر ئەوەی هێشتاکە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە مگوڕن لە سەر دوژمنایەتی کردن و هەڵوێستی خراپ نواندن و لەو لاشەوە دوژمنە هاوبەشەکەیان لە یاد کردووە.

قاسمی گوتیشی: سەر لە بەری ئەو خاڵانەی لە بەیاننامەکەدا نووسراوە درۆیە و ئەساسی نییە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران زیادی کرد: هیوادارم کۆمکاری عەرەب کە بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوە بچێت بتوانێت کاریگەر بێت لە ناسینی هۆکارە سەرەکییەکانی ناسەقامگیریی ناوچەکە و پێناسەیێکی ڕاستەقینە بەگوێرەی میژووی سیاسیی ناوچەکە بخاتە بەر دەست.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13229

Your Comment

You are replying to: .
captcha