بەپێی هەواڵی کوردپرێس کەریم نووری لەو بارەیەوە وتوویتی: "ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بەو ھەموو دڕەندەییەوە نەیتوانی کورد لەناو ببات"، ڕاشیدەگەیەنێت، "وڵاتانی دەوروبەر حەسودی بەکورد دەبەن".
کەریم نوری ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتیی ھادی عامری و ھاوکات وتەبێژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری ھەولێر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان لەحاڵەتێکدایە وڵاتانی دراوسێ حەسوودیی پێدەبەن".
سەبارەت بەفەرامۆش کردنی کوردیش لە حکوومەتی ئێستای عێراقدا وتی:"ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بەو ھەموو دڕەندەییەوە نەیتوانی کورد لەناو ببات، بۆیە ھیچ حکوومەتێک لەعێراق بەبێ کورد، ناتوانێت حکوومەت بەڕێوە ببات و حوکمڕانی بکات ئەوەشی وا بیردەکاتەوە مەحاڵە".
ئەوەشی وت:"نابێت لایەنێک بەشداریی حکوومەتی عێراق بکات و یەکێکی دیکە لەدەرەوە بێت، ئێستاش ڕەوشی ھەرێمی کوردستان لەھەموو ناوچەکانی دیکەی عیراق ئارامترە".
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment