ئه‌مازۆن بوووه‌ دووهه‌م گه‌وره‌ كۆمپانیای ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای ئه‌مازۆنی ئه‌مریكی پێش كۆمپانیای ئه‌لفابێتی گووگڵ كه‌وت ‌و ڕیزبه‌ندی دووهه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌رگرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پشكه‌كانی ئه‌مازۆن له‌ بۆرسه‌ی نیویۆرک به ‌ڕێژه‌ی 2.7 زیادی كرد و به‌های پشكه‌كانی له‌ كاتی داخستنی بازاڕدا گه‌یشته‌ 768 ملیار دۆلار و هاوكات به‌های پشكه‌كانی ئه‌لفابێت به ‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفر و پۆینت چوار دابه‌زی، به‌وه‌ش به‌های پشكه‌كانی بۆ 761 ملیار دۆلار دابه‌زیوه‌‌ و به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌مازۆن پێش ئه‌لفابێت كه‌وت.

به‌هۆی زیادبوونی نرخی پشكه‌كانیشه‌وه‌ سامانی جێف بیزۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مازۆن سێ ملیار دۆلار زیادی كردوووه‌ كه‌ له ‌ئێستادا یه‌كێكه‌ له ‌كه‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ‌و خاوه‌نی له‌سه‌دا 17ی پشكه‌كانی ئه‌مازۆنه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مریكی له‌ ئێستادا به‌های پشكه‌كانی 889 ملیار دۆلاره ‌و یه‌كه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13218

Your Comment

You are replying to: .
captcha