به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاند: "عێراق سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م دواییانه له سووریا کاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌که به گشتی نه‌بێت".
سه‌عد حه‌دیسی ڕاشیگه‌یاند: هێزه عێراقییه‌کان کۆنترۆڵی ته‌واوی هێڵی سنوورییان کردوووه له‌گه‌ڵ سووریادا و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تیرۆریستی له ناوچه‌کانی سووریاوه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارانی داعشدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment