هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر سنووری سووریا له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "بۆ ڕێگری کردن له‌ هه‌ر هێرشێکی تیرۆریستی، هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر سنووری سووریا له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاند: "عێراق سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئه‌م دواییانه‌ له‌ سووریا کاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ به‌ گشتی نه‌بێت".

سه‌عد حه‌دیسی ڕاشی‌گه‌یاند: هێزه‌ عێراقییه‌کان کۆنترۆڵی ته‌واوی هێڵی سنوورییان کردوووه‌ له‌گه‌ڵ سووریادا و له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌کانی سووریاوه که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارانی داعشدان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13210

Your Comment

You are replying to: .
captcha