به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داوود فه‌عال‌پوور له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی میدیا ئێرانییه‌کانی وتوووه ڕێژه‌ی گازۆڵی هه‌نارده‌کراو له کۆمپانیای نه‌وتی ناوچه‌ی میاندواوه‌وه بۆ هه‌ولێر له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا 53 ملوێن لیتر بوو که بایه‌خه‌که‌ی ده‌گاته 602 ملیار ڕیاڵ که به‌رانبه‌ره به نزیکه‌ی 20 ملیار دینار.
ناوبراو گوتیشی پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و ڕێژه‌یه ئه‌مساڵ دووقات بێته‌وه و بگاته زیاتر له 100 ملوێن لیتر.
فه‌عال‌پوور زیادی کرد ئه‌و سووته‌مه‌نییه له ڕێگای ته‌نکه‌ری نه‌وتهه‌ڵگره‌وه هه‌نارده کراوه و سوودیشی بۆ دانیشتوانی سنووری حاجی ئومه‌ران بوووه چوونکه گازۆڵه‌که به‌و سنوورنشینانه فرۆشراوه و ڕێگه‌یان پێدراوه هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستانی بکه‌ن.
هاورده و هه‌نارده کردنی نه‌وت و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له سێ مه‌رزی باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئومه‌رانه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌موو ساڵێک داهاتێکی زۆر بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌گێڕێته‌وه.
پاش ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی ئه‌یلوول و له‌به‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌و ڕیفراندۆمه بۆ ماوه‌ی که‌متر له سێ مانگ سنووره‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان داخران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و سێ سنووره فه‌رمییه‌وه په‌ک خرا به‌ڵام پاش سه‌ردانه‌که‌ی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران ڕه‌وته‌که ئاسایی بوویه‌وه و ئێستا هاوکاریی دوو لایه‌نه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و سنوورانه‌وه له ئاستێکی گونجاودایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment