بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی ڕۆژی چوارشەممە 22ی ڕەشەمە کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی دژە ئێرانیی وەلیعەهدی سعوودیا پیشان دا و وتی: ئەوانەی کە ناوی وڵاتی خۆیان لە نێو لیستی وڵاتانی داگیرکەر و دەستدرێژی کەری ناوچەکەدا تۆمار کردووە و خۆیان لە پاڵی جەنایەتکارێکی وەکوو سەدام داناوە دەبێت بزانن کە باس کردن لە ئیدیعای بێ بنەما دژی ئێران ناوتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە.
ناوبراو درێژیە دا: وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵی سعوودیا لە دروست کردن و بڵاوە پێکردنی توندئاژۆیی و تیرۆریست لە ناوچەکە لە یاد ناکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment