شاندێک بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی بەونزیكانە سەردانی بەغدا دەكات، ئامانجی سەردانەكەش بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی بودجە ‌و چارەسەر کردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەمیر هەورامی، ڕاوێژکاری میدیایی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بڕیارە بەونزیكانە شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچرڤان بارزانی ‌و قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات".

هەورامی بە ئاماژەکردن بەوەی چەند وەزیرێكی پەیوەندیداری حكوومەتی هەرێمی كودستان ئەندامی شاندەکە دەبن، رای‌گەیاند: "ئەو پرسە گرنگانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا‌ بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت. پرسی بودجەش یەكێک لە ئامانجەكانی سەردانەكە دەبێت".

لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی و هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە 16ی ئاكته‌وبری2017 دا بۆ سەر کەرکووک و دەوروبەری، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراق بەرەو ئاڵۆزی چوون، بەڵام چەند مانگێكە پەیوەندییەكان بەرەبەرە ئاسایی دەبنەوە، لە دوای گشتپرسیش نێچیرڤان بارزانی و عەبادی سێجار لە (بەغدا، داڤۆس و میونشن) کۆ بوونەتەوە، سەردانی ئەمجارەشی دەبێتە دووەم سەردان بۆ بەغدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13195

Your Comment

You are replying to: .
captcha