به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه (10-4-2018) شانده باڵاكه‌ی هه‌ده‌په له هه‌ریه‌ک له عوسمان بایده‌میر و ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌دران ئۆزتورک و زه‌ینه‌ب بۆغا پێكهاتبوون و له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حموود و ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و تانیا تاھیر و فاتیح ڕه‌ئووف ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
عوسمان بایده‌میر له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستان بۆ ئه‌وه‌یه که ئێمه بۆچوونی ئه‌وان له‌سه‌ر یه‌کڕیزیی گه‌لی کورد بزانین، بێگومان ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له ھه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و پێویسته پرسی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی له گوتار ده‌رچێت و ببێته کردار.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment