به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كوردستان 24ی گوت: "پێشمه‌رگه له عێراق به‌رگری له ھه‌موو پێكھاته‌كان كردوووه بێ جیاوازی بۆیه ئه‌و گوتانه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووک دژی پێشمه‌رگه كراون ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ویژدانی و ناھه‌قییه به‌رامبه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێ."
به‌پێی لێدوانه‌كانی هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ته‌نها ده‌نگۆیه و هیچ ڕێككه‌وتنێک له‌وباره‌یه‌وه نییه به‌ڵام هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر بڕیار بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه ئه‌وا به شكۆوه ده‌بێت و ناخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment