سەفین دزەیی: لەسەر ناردنی نەوتی کەرکووک ڕێک ناکەوین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای‌ده‌گه‌یێنێت: تا ئێستا هیچ كاتێک دیاری نه‌كراوه‌ تاوه‌كو شانده‌كه‌ی هه‌رێم بچێته‌ به‌غدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ناردنی نه‌وتی كه‌ركووک له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێککەوتنی كۆتایی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ باره‌ی ناردنی نه‌وتی كه‌ركووک بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککەوتنی كۆتایی".

وتیشی: "وه‌كوو هه‌رێم بیرۆكه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی به‌غدا كردوووه‌ و له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه‌ پێشوازی له‌ بیرۆكه‌كه‌ كراوه‌".

سه‌فین دزه‌یی له‌ باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاراسته‌ی به‌غدای كردوووه‌ ئەوەی خستەڕوو: حكوومه‌تی هه‌رێم پێشنیاری كردوووه‌ رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ بكرێت و له ‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه‌ بفرۆشێت و بڕی داهاته‌كه‌ش بگه‌رێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی عێراقی تا گه‌لی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سوود له‌ داهاته‌كه‌ی ببینن.

دەشڵێت: "ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ پێشوازی باشی لێوه‌ كراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13158

Your Comment

You are replying to: .
captcha