به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 9ی ئهیپڕێڵ کاتژمێر ٢:٠٠ شاندێکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کرد له شاری سلێمانی که شانده‌که پێکهاتوون له په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆک و هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران فه‌له‌کناس ئوجا، عوسمان بایده‌میر، ئیمام تاشچیئه‌ر، به‌ردان ئۆزتورک و دیله‌ک ئۆجالان و له‌لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێکخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌که‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له دوای کۆبوونه‌وه‌یان شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ردان ئوزتورک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ھه‌ده‌په کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسییان ئه‌نجام دا.
له کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا به‌ردان ئوزتورک ڕایگه‌یاند: "ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی ئێمه بۆ لای لایه‌نه‌کان پێک‌ھێنانی کۆنگره‌ی نهتهوهیییه. ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی کوردستان لایه‌نه‌کان نزیک بنه‌وه له یه‌ک."
دواتر شۆڕش حاجی ئاماژه‌ی به ھاوڕابوونیان کرد له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی ھه‌ده‌په و ڕایگه‌یاند: "یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی گرنگییێکی زۆری ھه‌یه بۆ کورد. له ئێستاشدا که کوردستان ڕووبه‌ڕووی ھه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بوووه‌ته‌وه گرنگیی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر بوووه."
شۆڕش حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئه‌گه‌رچی هه‌ر به‌شێکی کوردستان به گوێره‌ی مه‌وقیعه‌که‌ی خۆی سیاسه‌ت بکات به‌ڵام له ئاستی کوردی هه‌ر چوار وڵاتی ئێران، تورکیا، سووریا و عێراق یه‌کڕیزیی گرنگه بۆ گه‌یشتن به مافی خۆمان."
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی باڵای هه‌ده‌په هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌ت و زۆرینه‌ی حیزبه‌کان کۆ بوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌کانیشیان تایبه‌ت بوووه به پرسی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییی کورد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment