مه‌لابه‌ختیار ڕه‌خنه‌ له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان دەگرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لابه‌ختیار له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ بۆشاییی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ویژدانیی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ناوچانه‌ نه‌گرێته‌وه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها خوازیاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ ڕێگای واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی نوێی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌شی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، بوو.

مه‌لابه‌ختیار جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش ئاماده‌ن بۆ به‌شداری له‌ ڕه‌وتی جێگیرکردنی ئاسایش له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و خوازیاری واژۆ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی جیدیی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13153

Your Comment

You are replying to: .
captcha