بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی خاکەلێوە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی شەهیدی سەربەرز، سەرباز عەلی مەحموودی بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی شاری پیرانشار لە زێدی خۆی گوندی دربکە ئەسپەردە کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە پێش نوێژی هەینی، فەرماندار، ژمارەیێک لە بەرپرسان و چینەکانی خەڵکی پیرانشار ئامادە بوون، تەرمی سەربازی شەهید عەلی مەحموودی کە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا ئەسپەردە کرا.
سەربازی شەهید عەلی مەحموودی دانیشتووی گوندی دربکە سەربە بەشی ناوەندیی پیرانشار بوو کە ڕۆژی یەکشەممە 19ی خاکەلێوە بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سەرسنووری شاری قەسری شیرین شەهید بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment