به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زهه‌ر جه‌نابی به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "الفرات"ی وتوووه: ئیئتیلافی به‌غدا بۆ ڕزگار کردنی وڵات به‌رنامه‌ی داڕشتوووه و هیواداره که سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق توانای به‌ڕێوه بردنی وڵاتی ببێت و واز له تایفه‌گه‌رایی بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان بێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات خه‌ڵکی عێراق بۆ ڕزگار کردنی وڵات له ده‌ست تایفه‌گه‌را و گه‌نده‌ڵکاران هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه و ده‌شڵێت: چۆنێتیی به‌ڕێوه بردنی عێراق ده‌توانێت بنه‌مای کێشه‌کان پێک بێنێت هه‌ر بۆیه هیوادارین که ئه‌و شێوازه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق بگۆڕدرێت.
مه‌زهه‌ر جه‌نابی باس له‌وه ده‌کات که هه‌ندێک کێشه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هه‌یه که کێشه‌ی بۆ وڵات دروست کردوووه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: تێکڕای حیزبه‌کانی عێراق به بۆنه‌ی پشکخوازییه‌وه به‌رپرسن له دروست بوونی ئه‌و کێشانه‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment