بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسن سەعدوون لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زیادی کرد: نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان نادیارە، چوونکە بۆ یەکەم جار پاش 2003 و جێگیر بوونی دیموکراسی لە عێراق، بە جۆرێک ڕکابەریی هەڵبژاردن لە نێوان پارتە کوردستانییەکاندا دروست دەبێت.
سەعدوون وتیشی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتردا لە نێوان پارتی و یەکێتی ئیئتیلاف کرا بوو و ئەو ئیئتیلافە دەبووە هۆی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان دوو پارتەکەدا، بەڵام ئێستا هەر یەکە لە حیزبە کوردستانییەکان بە شێوەی جودا جودا لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار دەبن و ئەگەری پێکهێنانی ئیئتیلافی سیاسی پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە نێوانیاندا هەیە.
ناوبراو دەیشڵێت دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا زیاد دەکات و لە ناوچە کێشە لەسەرەکاندا و پارێزگاکانی دیالی و نەینەوا و بەغدا و واستدا، کورد زۆرینەی کورسی بە دەست دێنێت.
سەرچاوە: «العربی الجدید» لەندەن
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment