کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی ئازاری 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتیای لە نزیک گوندی سەرهەلێ و سگێرێ بۆردومانکرد.
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، لەکاتێکدا ئەمڕۆ یادی راپەڕینی خەڵکی ناوچەکەیە، لە کاتژمێر ٢:١٥ خولەکی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد.
لەبارەی زیانەکانیشەوە رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ زەرەر و زیانێک تۆمار نەکراوە و هێشتا فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، خەڵکی سنووری ئامێدی لە دژی رژێمی پێشووی عێراق راپەڕین و سوپاکەیان لە ناوچەکەدا کردە دەرەوە.
Your Comment