وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق بێ‌ئاگاییی خۆی له‌ سه‌ردانی به‌م زوووانه‌ی شاندێکی کورد له‌ به‌غدا ده‌رده‌بڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێ‌ئاگاییی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ سه‌ردانی به‌م زوووانه‌ی شاندێکی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌وته‌یه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: ئێستا گفتوگۆی ته‌کنیکی له‌ ئاستی کۆمیسیۆنه‌کان له‌باره‌ی نه‌وت و هه‌ندێک پرسی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ئارادایه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: من هیچ جۆره‌ زانیارییێکم له‌باره‌ی سه‌ردانی به‌مزوووانه‌ی شاندێکی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا نییه‌.

حه‌دیسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ گفتوگۆی کۆمیسیۆنه‌ ته‌کنیکییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌غدا مانگی ڕابردوو به‌شێک له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی دا.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌ یه‌ک یان دوو دیدار چاره‌سه‌ر ناکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13102

Your Comment

You are replying to: .
captcha