به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاک‌پارتی که له ئێزمیر قسه‌ی ده‌کرد له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: له عه‌فرین زیاتر له 2 هه‌زار ناوچه‌مان کۆنتڕۆڵ کردۆته‌وه. هه‌ندێک که‌س کێشه‌یان له به‌رده‌م ئێمه دروست کرد به‌ڵام ئێمه خۆمان بڕیارمان دا و ئه‌و کاره‌مان ئه‌نجام دا و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا چووینه عه‌فرین و ئه‌و شوێنه‌مان له تیرۆر پاک کرده‌وه. ئێستاکه له باکووری عێراق سه‌دان که‌س له‌و تیرۆریستانه‌مان کوشتوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی توند له فه‌ڕه‌نسا ده‌گرێت و ڕاشیده‌گه‌یێنێت: ئێستا فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی له تیرۆر ده‌کات و پاشان له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی له تیرۆریستان ده‌کات. حسابی تێکڕای ئه‌و کارانه ده‌ده‌نه‌وه و پاش ئه‌وه ناتوانن له به‌ڵای ئه‌و تیرۆره ڕزگارتان بێت. ڕۆژئاوا به به‌خێوكردنی ئه‌و تیرۆریستانه زیاتر له‌ناو ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment