بەدیهێنانی دروشمی پشتگیری لە بەرهەمی ئێرانی دەبێتە هۆی گەشەی وڵات

بەشی کوردستان- نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بەدیهاتنی دروشمی پشتگیری لە بەرهەمی ئێرانی دەبێتە هۆی گەشەی وڵات و کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر دۆخی ئابووریی وڵات دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهڕوودی لە دیدارێکدا لەگەڵ شارەوان و ئەندامانی شۆرای ئیسلامی و بەڕێوەبەرانی شارەوانیی سنە، وتیشی: بەرهەمی ئێرانی تەنها کەل و پەل و کەرەستەی ئێرانی نییە بەڵکوو یریتییە لە بەکار هێنانی توانای ئێرانی و هێزی کاری ئێرانی بۆ ڕەخساندنی هەلی کار.

ناوبراو هەروەها بە بەرهەمهێنەرانی ڕاسپارد: بەرهەمهێنەرانی ناخۆیی دەبێت هەوڵ بدەن لە بواری نرخ و کوالیتییەوە لەگەڵ بەرهەم هێنەرانی بیانیدا ڕکابەری بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13089

Your Comment

You are replying to: .
captcha