نۆهه‌مین سه‌نته‌ری چاودێری له‌ سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیب دامه‌زرێندرا

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا نۆهه‌مین سه‌نته‌ری چاودێری له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیبی دامه‌زراند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یێک وێڕای ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی نۆهه‌مین سه‌نته‌ری چاودێری له‌ سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیب له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا نووسیی: به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ، گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کان به‌ هه‌ژاران، ڕه‌خساندنی دۆخی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان به‌ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیخوازانه‌ی قه‌یرانی سووریا، نۆهه‌مین سه‌نته‌ری چاودێری کردنی ئاگربه‌ستی سووریا له‌ ژێر ناوی سه‌نته‌ری چاودێریی ژماره‌ 9 له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا دامه‌زرێندرا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ سوپای تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی دانووستانی ئه‌ستانه‌ و ڕێککه‌وتنی 3 وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ی ناوچه‌کانی دوور له‌ پێکدادان که‌ له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ ئاراسته‌ کرابوو، له‌ 13ی ئاکته‌وبری 2017 چوووه‌ ناو ئیدلیب و له‌و ڕێککه‌وته‌وه‌ تاکوو ئێستا [7ی ئه‌یپڕیڵی 2018] 9 سه‌نته‌ری سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ دامه‌زراندوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13084

Your Comment

You are replying to: .
captcha