ده‌بێ قۆناغی ڕیفراندۆم تێپه‌ڕینین و بگه‌یێنه‌ قۆناغی یه‌کڕیزیی نێوان عێراقییه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری رای‌گەیاند: هەروەکوو چۆن هەموو عەرەبێک بەرگری لە فەلەستین دەکات ئاواش کورد مافی خۆیەتی داوای مافەکانی بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. بەرهەم ساڵح لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی مەیادین وتی: "ئەگەر لە هەر كوردێک بپرسێت، ئایا دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردیت دەوێت، بە دڵنیایییەوە بێ دوودڵی زۆرینە لەگەڵیدایە و دەڵێن بەڵێ‌."

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: هەموو كوردێک مافی خۆیەتی بۆچوونی خۆی هەبێت و ئازاد بێت لە دەربڕین و داواكردنی وڵاتێكی سەربەخۆ بۆ خۆی.

بەرهەم ساڵح وتیشی: "من هەمیشە لەگەڵ برایانمان لە بەغدا گفتوگۆم لەگەڵ سەركردەكان لەبارەی دەوڵەتی كوردییەوە كردوووە دانیان بەوە داناوە كە كورد مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، بەڵام دەستورێک لە عێراقدا هەیە، پێوستە پابەند بووینایە پێوەی و پشتگوێمان نەخستایە."

جەختی لەوەش کردەوە: دەوڵەتی كوردی بە دورشم دروست ناكرێت، بۆیە پێم وایە ریفراندۆم تەنها كاتەكەی گونجاو نەبوو، ئەگەرنا سەربەخۆیی بۆ هەموو گەلێک ڕەوایە.

سەبارەت بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و پێوستی پیکهێنانی هاوپەیمانی ئەوەی خستەڕوو، دەسەڵات لە عێراق و هەرێمدا، قۆرخ كراوە و قەریرانی سیاسی و ئابووری دروست بوووە.

وتیشی: "بۆیە پێمان وابوو پێویستە هاوپەیمانێتییێک پێك بهێندرێت و لە ریزەكانیدا سەرجەم كەسایەتی و هێزەكان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كۆ بكاتەوە بەڵكوو لەم رێگەیەوە بتوانین دەسەڵاتیكی پاک و دادپەروەر پێكبهێنین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13072

Your Comment

You are replying to: .
captcha