بهپێی ههواڵی کوردپرێس، د. بەرهەم ساڵح لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی مەیادین وتی: "ئەگەر لە هەر كوردێک بپرسێت، ئایا دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردیت دەوێت، بە دڵنیایییەوە بێ دوودڵی زۆرینە لەگەڵیدایە و دەڵێن بەڵێ."
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: هەموو كوردێک مافی خۆیەتی بۆچوونی خۆی هەبێت و ئازاد بێت لە دەربڕین و داواكردنی وڵاتێكی سەربەخۆ بۆ خۆی.
بەرهەم ساڵح وتیشی: "من هەمیشە لەگەڵ برایانمان لە بەغدا گفتوگۆم لەگەڵ سەركردەكان لەبارەی دەوڵەتی كوردییەوە كردوووە دانیان بەوە داناوە كە كورد مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، بەڵام دەستورێک لە عێراقدا هەیە، پێوستە پابەند بووینایە پێوەی و پشتگوێمان نەخستایە."
جەختی لەوەش کردەوە: دەوڵەتی كوردی بە دورشم دروست ناكرێت، بۆیە پێم وایە ریفراندۆم تەنها كاتەكەی گونجاو نەبوو، ئەگەرنا سەربەخۆیی بۆ هەموو گەلێک ڕەوایە.
سەبارەت بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و پێوستی پیکهێنانی هاوپەیمانی ئەوەی خستەڕوو، دەسەڵات لە عێراق و هەرێمدا، قۆرخ كراوە و قەریرانی سیاسی و ئابووری دروست بوووە.
وتیشی: "بۆیە پێمان وابوو پێویستە هاوپەیمانێتییێک پێك بهێندرێت و لە ریزەكانیدا سەرجەم كەسایەتی و هێزەكان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كۆ بكاتەوە بەڵكوو لەم رێگەیەوە بتوانین دەسەڵاتیكی پاک و دادپەروەر پێكبهێنین."
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment