بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیێک دا بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییە و دژی ئێرانیی موحەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودیا لە وتووێژی لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکیی تایمزدا، وتی: ئەم تازە پێگەییشتووە شەیدای دەستەڵاتە، چاوی لە ڕووی ڕاستییە مێژووییەکان و حەوت دەیە دڕندەکاریی ڕژێمی داگیرکەر و منداڵکوژیی زایونی نوقاندووە و لە خەیانەتێکی گەورە و ئاشکرا بەرامبەر بە ئارمانجی فەلەستین، باسی بە فەرمی ناسین و ھاوتەریبیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەم ڕژێمە ساختە و ناڕەوایەدا دەکات.
وەلیعەهدی سەعوودی ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکیی تایم ، ئێرانی وەک دوژمنی ھاوبەشی ڕیاز و تەلەبیب ناو برد.
بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هوشداریی دا و وتی تەواوی پیلانە دووبەرەکی سازکەرەکانی ساڵانی ئەم دواییە لە نێو وڵاتانی ئیسلامی و دروست کردن و پەرە پێ دانی تاقمە تیرۆریست و توندئاژۆکانی وەک داعش، بە مەبەستی سەرھەڵدانی دووبەرەکی و لێکدابڕان لە جیھانی ئیسلام و لە بیر بردنەوەی ئارمانجی فەلەستین و پێکھێنانی قەراخێکی ئەھوەن بۆ ڕژێمی ساختە و داگیرکەری زایونی بەرنامەڕێژی و جێبەجێ کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment