نیشانەی ئەرێنی لە چارەسەر بوونی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەدی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: نیشانەی ئەرێنی لە چارەسەر بوونی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەدی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: لە ئێستا دا گفتوگۆ و دانیشتنەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکیی نێوان هەر دوو لایەنەکە بەڕێوە دەچێت بەتایبەت پاش بڕیاری بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لابردنی قەدەغی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.

نەجیبە نەجیب جەختیشی کردەوە هێشتاکە هەندێک لە کێشەکان نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر نەکراون بەڵام نیشانەی ئەرێنی لە چارەسەر بوونی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەدی دەکرێت و چارەسەر بوونیان دەتوانێت کاریگەریی زۆری لەسەر پرسی ئاسایش و ئابووریی عێراقییەکان ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13063

Your Comment

You are replying to: .
captcha