ئه‌مریکا خه‌ریکی به‌هێزکردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆی له‌ مه‌نبه‌جه‌

به‌شی جیهان- سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان له‌ ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج ده‌ڵێن: پاش ته‌ئکیدی تورکیا له‌ سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرش دژی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ مه‌نبه‌ج، ئه‌مریکا خه‌ریکی به‌هێزکردنی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆی له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌یه‌.

کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی ده‌یلی کالێر به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ چاودێرانی خۆجێی له‌ مه‌نبه‌ج ڕاپۆرتی دا هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج خه‌ریکی به‌هێز کردنی بنکه‌کانیانن. ئه‌و هێزانه‌ له‌ ساڵی 2016 و به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ شه‌ڕی هێزه‌کانی تورکیا و کوردی سووریا له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر کراون. هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ هاوکاریی هاوپه‌یمانیی دژه‌ داعش، له‌ ساڵی 2016 مه‌نبه‌جیان له‌ بنده‌ستی داعش ئازاد کرد.

هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نساش ڕاپۆرتی دا که‌ ژماره‌یێک له‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی جێگیر له‌ مه‌نبه‌ج گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی به‌رانبه‌ری هێزه‌کانی ژێر پشتیوانیی تورکیا له‌ مه‌نبه‌ج و له‌وێدا جێگیر کراون.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌م حه‌فته‌یه‌ له‌ لێدوانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا باسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌م زوووانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریای کرد به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لێدوانه‌که‌ی تره‌مپی به‌ ڕاست ناو برد و سارا ساندرز وه‌ته‌بێژی کۆشکی سپی وتی: هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و شه‌ریکانی ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌کانی خۆیان بۆ له‌ ناوبردنی داعش له‌ سووریا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13049

Your Comment

You are replying to: .
captcha