به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی ئهیپڕێڵ ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابرێندراوه‌کان کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی له شاری که‌رکووک ئه‌نجام دا.
له کۆنگره‌که‌دا ئه‌رشه‌د ساڵحی ڕایگه‌یاند "به‌پێی یاسا بێت پێشمه‌رگه هێزی پاراستنی سنووره‌کانی عێراقه، بۆیان نییه بێنه ناو شاره‌کان، هه‌رگیز ڕێگا ناده‌ین هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بێنه که‌رکووک. جگه له پۆلیسی فیدراڵی هه‌ر هێزیکی تر بێته که‌رکووک نایاسایییه".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هه‌موو ڕێگاکان ده‌گرینه به‌ر بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاره‌که و له‌م شاره نه‌ته‌وه‌کان پێکه‌وه ده‌ژین".
سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌وه‌شی وتوه له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕێگری کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه.
وته‌کانی ئه‌رشه‌د ساڵحی له کاتێکدایه که چه‌ند ڕۆژێکه ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک له میدیاکاندا بڵاو بوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment