به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موزه‌فه‌ر ته‌یمووری سه‌رپه‌ره‌شتی جێگرایه‌تیی هونه‌ر و سینه‌ماییی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت به ئاماده بوونی مامۆستا شارام نازری مامۆستای مۆسیقای ئێران کۆنسێرتی مۆسیقای نه‌ریتی به بۆنه‌ی نیوه‌ی شه‌عبان و به هاوکاریی داموده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌کان له کرماشان به‌ڕێوه ببه‌ین.
جه‌عفه‌ری مودیرعامی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان ئه‌و هه‌واڵه پشتڕادهست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت له ساڵی 97دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی مۆسیقا به ئاماده بوونی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی مۆسیقا وه‌ک شارام نازاری و به هاوکاریی دیکه‌ی ئیداره فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌وان میراتی فه‌رهه‌نگی، شاره‌وانی و شۆرای ئیسلامیی شار به‌ڕێوه ببه‌ین.
شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو (چوارشه‌ممه 16ی خاکه‌لێوه) ئه‌ندازیار بازوه‌ند پارێزگاری کرماشان له‌گه‌ڵ مامۆستا شارام نازاری دیداری کرد و له‌و دیداره‌دا ڕێکخستنی کۆگه‌ی فه‌رهه‌نگی به پشتیوانی مامۆستا نازاری خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment