جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کاته‌وه‌ به‌ ئامانجی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی بێ‌خه‌وش و شه‌فاف له‌ عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ تایبه‌ت پارێزگای که‌رکووک یارمه‌تی به‌ سه‌قامگرتووییی دۆخی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی شه‌فاف و بێ‌خه‌وش له‌ عێراق ده‌دات.

ناوبراو وتیشی: به‌پێی ده‌ستووری عێراق پارێزگای که‌رکووک به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی دانیشتوووانی کوردن ده‌بێ به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ببرێت هه‌ر بۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و پارێزگا و دیکه‌ی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان کارێکی ناعاقڵانه‌ وێنا ده‌کرێت.

ڕێزان شێخ دلێر وتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان نه‌ک ته‌نیا هیچ کێشه‌یێک دروست ناکات به‌ڵکوو یارمه‌تیده‌ری ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له‌و ناوچانه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13013

Your Comment

You are replying to: .
captcha