به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به تایبه‌ت پارێزگای که‌رکووک یارمه‌تی به سه‌قامگرتووییی دۆخی ئه‌منی و به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی شه‌فاف و بێخه‌وش له عێراق ده‌دات.
ناوبراو وتیشی: به‌پێی ده‌ستووری عێراق پارێزگای که‌رکووک به‌و بۆنه‌وه که زۆربه‌ی دانیشتوووانی کوردن ده‌بێ به شێوه‌ی هاوبه‌ش له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ببرێت هه‌ر بۆیه ئاماده نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و پارێزگا و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان کارێکی ناعاقڵانه وێنا ده‌کرێت.
ڕێزان شێخ دلێر وتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان نه‌ک ته‌نیا هیچ کێشه‌یێک دروست ناکات به‌ڵکوو یارمه‌تیده‌ری ئاسایش و سه‌قامگرتوویی له‌و ناوچانه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment