کاریگه‌ریی ده‌ره‌کی له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در و سه‌رۆکی ئیئتیلافی فه‌تحی عێراق ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ کاریگه‌ریی ده‌ره‌کی له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کرا‌و ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تحی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ نێوان هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژاردنییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و سالم و به‌ دوور له‌ ته‌داخولی ده‌ره‌کی له‌ عێراق کۆده‌نگی هه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سێ لیسته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام ئیئتیلافی فه‌تح هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌کان هاوپه‌یمان بێت.

عامری جه‌خت له‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ڵمه‌تی‌ عادڵانه دژ به‌ تاوانباران ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ دژی هاووڵاتییانی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: جۆراوجۆری لیسته‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ دوور له‌ تایفه‌گه‌رایی هه‌وڵێکی ئه‌رێنییه‌ که‌ ده‌نگی پارته‌کان پێکه‌وه‌ نزیکتر ده‌کاته‌وه‌ و ده‌لاله‌تی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر سالم بوونی هه‌ڵبژاردن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13009

Your Comment

You are replying to: .
captcha