به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ناڕه‌زایه‌تیی ژماره‌یێک له خوێندکارانی زانستگای بوغازایچیی ئه‌سته‌نبۆڵ به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له عه‌فرین و ده‌ستگیر کردنی 16 که‌س له خوێندکاران، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه ئه‌نجام دراوه‌کان به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حکوومه‌تی تورکیا کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی 15 که‌س له‌و خوێندکارانه دوێنێ له دادگه‌ی چاغلایانی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو و به بڕیاری دادوه‌ری دۆسیه‌که 9 که‌س له‌و خوێندکارانه‌ی که ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون ڕه‌وانه‌ی زیندان کران.
شوکران یاره‌ن تونجه‌ر، زولکۆف ئیبراهیم ئه‌رکۆل، عێسهن دێنیز ئۆستۆنداغ، سۆدا ئۆزتورک، کوبرا ساغیر، برکه ئایدۆغان، دێنیز ییڵماز، ئاگاه سه‌واد ئاتای و یۆسف نۆیان ئۆزتورک 9 خوێندکاره‌که‌ی زانستگای بۆغازایچیی ئهستهنبۆڵن که به تاوانی "ڕه‌فتارێک هاوشێوه‌ی هه‌ندێک گرووپ وه‌کوو PKK/KCK/YPG و جووڵه له پێناو ستراتێژیی ئه‌و گرووپانه" تاوانبار و ڕه‌وانه‌ی زیندان کراون.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا به "تیرۆریست، خه‌یانه‌ت به نیشتمان و کۆمۆنیست" ناو بردنی ئه‌و خوێندکارانه ڕایگه‌یاندبوو: مافی ئه‌وه‌یان نییه له هیچ سه‌نته‌رێکی باڵای تورکیادا درێژه به خوێندنیان بده‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment