به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی له‌و باره‌یه‌وه وتی: هه‌مووان ده‌زانن که تره‌مپ بازرگانه و به هه‌رانانه‌وه به‌دوای گرتنه‌وه‌ی ئیمتیاز له کۆماری ئیسلامیی ئێرانه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که بابه‌تی به‌رجام بابه‌تێکی ته‌واو کراوه.
ناوبراو زیادی کرد: ئاژانسی ئه‌تۆمی و ئه‌ورووپا ڕایان‌گه‌یاندوووه که ئێران پابه‌ند بوووه به به‌ڵێنه‌کانی خۆی هه‌مبه‌ر به‌رجام، بۆیه ئه‌م کرده‌وانه‌ی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسازگاری و زێده‌خوازیی ئه‌مریکا.
دێهقانی ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له به‌رجام بکشێته‌وه ئازاده و ئێمه‌ش له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سوور نین و ڕێکارێکی گونجاومان سه‌باره‌ت به بێ به‌ڵێنییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئاماده کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment