100000 ئاواره‌ی عه‌فرینی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاره‌که‌

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حیزبی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا وتوویه‌تی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی عه‌فرین پاش کۆنتڕۆڵ کرانی شاره‌که‌ له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ ده‌ستی‌پێکردوووه‌ و نزیکه‌ی 100000 ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فوئاد عه‌لیکۆ به‌رپرسێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا که‌ دژ به‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری PYDیه‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا به‌ سپۆتنیکی وتوه‌: له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عه‌فرین و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌، به‌ڵام هێشتاکه‌ نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو که‌ هاوکات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی دژبه‌رانی "دوبت"ی سووریایه‌ زیادی کرد: ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین دیکه‌ی ئاواره‌کانیش بگه‌ڕێنینه‌وه‌ زێده‌کانی خۆیان. ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵی خۆی بۆ پێشخستنی ئیداره‌ی شاره‌که‌.

ناوبراو ئیدعاشی کرد: کاروباری ئه‌منیی شاری عه‌فرین سپێردراوه‌ته‌ ده‌ست پۆلیسی خۆجێی که‌ له‌ هاووڵاتییانی شاری عه‌فرین پێکهاتوووه‌ و هێزه‌ سه‌ربزێوه‌کانی سوپای ئازادی سووریاش له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌ جێگیر کراون.

فوئاد عه‌لیکۆ له‌ باره‌ی دۆخی شاره‌که‌وه‌ وتوویه‌تی: ئاو و کاره‌با زۆر که‌مه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین کێشه‌ی شاره‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13000

Your Comment

You are replying to: .
captcha