پووتین له‌ تورکیا: له‌ سووریا هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ تورکیا دژی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی تورکیا- ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ تورکیا دژی "تیرۆر" له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا که‌ له‌ تورکیادایه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ عه‌فرین و هه‌ڵویستی مۆسکۆ له‌سه‌ر یه‌په‌گه‌ وتی: "هه‌ماهه‌نگیمان دژی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، داهاتووی سووریا له‌لایه‌ن گه‌له‌که‌یه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت."

هاوکات ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ تورکیا و ڕووسیا نیگه‌رانیی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ له‌ قه‌یرانی سووریا و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێککه‌وتوون که‌ "گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" وه‌کوو یه‌په‌گه‌ و داعش داهاتوویان له‌ سووریادا نابێت.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ڕۆژی ڕابردوو ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا سه‌ردانی تورکیای کرد بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆنگره‌ی لووتکه‌ی نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا.

دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ ده‌وروبه‌ری کانتۆنی عه‌فرین له‌ سووریا ڕۆژی ٢٠ی فێبریوێریی ڕابردوو سوپای تورکیا به‌ هاوکاریی گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێکرد و دوای به‌رگرییێکی نزیکه‌ی دوو مانگی سوپای تورکیا و گرووپه‌ چه‌کداره‌کان چوونه‌ ناو شاره‌که‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12999

Your Comment

You are replying to: .
captcha