بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە هێزی وڵاتەکەی بەمزووانە لە سووریا دەکشێتەوە و ئیدارەی ئەو وڵاتە ڕادەستی دیکەی هێزەکانی ناو ئەو وڵاتە دەکات.
لەمبارەوە بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت: لە ئێستادا ئەلارمی پەیامێکی مەترسیدا دێتە گوێوە کە هیچ ڕوونکردنەوە و شرۆڤەیێکی بۆ نەکراوە.
ناوبراو هۆشدار دەدات کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیێک پەیامێکی ترسناکی لەگەڵدایە و جەخت دەکاتەوە: ئەمریکا دەبێ ڕۆڵی خۆی لە سووریا ببینێت و ئەمەش نابێ بە تەنیایی ئەنجام ببێت بەڵکوو دەبێ هێزە هاوپەیمانیش لەمبارەوە دەوری خۆیان ببینن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment