رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو

بەشی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پووتین، له ‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو كرد له‌ مێرسین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پووتین، له ‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو كرد له‌ مێرسین.

دوای ئه‌وی ئه‌ردۆغان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به ‌ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی پێشوازیی له‌ پووتین كرد، هه‌ردوو سه‌ركرده‌ له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو كرد.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ به ‌ئاماده‌یی چه‌ندین وه‌زیری حكوومه‌تی رووسیا كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سێرگی لاڤرۆڤیشیان تێدابوو به‌ڕێوه‌چوو.

بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ پێویستیی سه‌دا 10ی كاره‌بای توركیا دابینده‌كات و له‌ چوار یه‌كه‌ی هه‌زار و 200 مێگاواتی پێكهاتووه‌ و توانای گشتیی ده‌گاته‌ 4 هه‌زار و 800 مێگاوات كاره‌با.

له‌سایه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌دا توركیا سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی زیاد ده‌كات و ده‌توانێت رێژه‌ی سه‌دا 10 پێداویستیی كاره‌بای ئەو وڵاتە دابین بكات.

له ‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی بنیاتنانی بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، سێ هه‌زار و 500 كرێكار كار ده‌كه‌ن و له‌ چڕترین كاتی پڕۆژه‌كه‌دا، ژماره‌ی كرێكاره‌كانی ده‌گاته‌ 10 هه‌زار كه‌س.

له‌ئێستادا له‌ 31 وڵاتی جیهان 450 بنكه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه‌ و 55ی دیكه‌ش له ‌قۆناغی بنیاتناندان.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12990

Your Comment

You are replying to: .
captcha