ئه‌ردۆغان: ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی بنه‌مایی له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی تورکیا هه‌ڵده‌گرین

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ 3ی ئه‌یپڕێڵی 2018 له‌ دیدار له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا هه‌نگاوی بنه‌مایی له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی تورکیا هه‌ڵده‌گرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا به‌شداری له‌ ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویودای تورکیا ده‌كه‌ن.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ توویته‌ره‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دۆستی ئازیز ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا پێكه‌وه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ داهاتووی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- ڕووسیا ده‌هاوێژین كه‌ بریتییه‌ له‌ وه‌به‌رهێنانێكی زه‌به‌لاحی ٢٠ ملیار دۆلاری و به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو داده‌نێین".

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12967

Your Comment

You are replying to: .
captcha