ده‌بێ عه‌بادی دووباره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان جێگیر بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی عه‌شیره‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات دووباره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌و ناوچانه‌ جێگیر بکات‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ موزاحم حوه‌یت له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: ده‌بێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی دژه‌داعش بۆ جێگیر کردنی دووباره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێکڕای ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان قبووڵ بکات که‌ له‌ژێر چاودێریی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی به‌غدا- هه‌ولێر و به‌ ئامانجی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و شانه‌ی نوستووی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات ده‌بێ عه‌بادی ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر وه‌لاوه‌ بنێت و لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بکاته‌وه‌.

موزاحم حوه‌یت ده‌شڵێت: هێزی ئاسایش و سوپای عێراق توانای پاراستنی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانیان نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12966

Your Comment

You are replying to: .
captcha