باڵانسى ئه‌مريكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ دۆخێكدايه‌ ئيره‌يى پێ نابردرێت

بەشی ئێران/ کوردی- ئەمیر مووسەوی بەڕێوەبەری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ تاران لە سەر پێوەندی و ئەگەر ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ئەمریکا بە كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"ی وتووە ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخێکی لەبار تێناپەڕێنێت.

کوردپرێس- كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" له‌ راپۆرتێكدا شرۆڤه‌ی ئه‌م پرسه‌ی كردووه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌، ئه‌میر موسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ تاران بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ گوتوویه‌تی: "له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ترمپ تا ئه‌و ئاسته‌ كه‌سێكی بوێر بێت، كه‌ بتوانێت هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران، چونكه‌ ئێستا باڵانسی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دۆخێكدایه‌ كه‌ ئیره‌یی پێ نابردرێت! تۆپه‌كه‌ له‌ده‌ست به‌ره‌ی ئێرانه‌ و ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕی باشووری سووریا رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ناكۆكی هاوپه‌یمانه‌كانیشی له‌باكوور (مه‌به‌ستی كورد و توركه‌) ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ توشی شكست كردووه‌".

مووسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئامانجێكی له‌باره‌ بۆ مووشه‌كه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌ت كه‌ توانای بڕینی زیاتر له‌ مه‌ودای 200 كیلۆمه‌تریان هه‌یه‌".

مووسه‌وی رووی ره‌خنه‌كانی له‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی: "تره‌مپ بازرگانێكی زۆر باشه‌ توانیویه‌تی له‌و بواره‌دا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات، لێدوانه‌كانیشی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، مه‌به‌ستی بۆ دۆشینی سه‌روه‌ت و پاره‌ی زیاتری وڵاتانی كه‌نداوه‌".

مووسه‌وی دووپاتیكرده‌وه‌، "تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات 1300 ملیار دۆلار له‌ وڵاتانی كه‌نداو به‌ده‌ست بهێنێت".

ناوبراو گوتیشی: "له‌م كات و ساته‌دا ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت هیچ هێرشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر نیازێكی وای هه‌بوایه‌، ئه‌وا به‌ر له‌ كشانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان له‌ غووته‌ی رۆژهه‌ڵات ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌كار بهێنابان".

مووسەوی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی ته‌واو ده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌ عێراقیش رووی دا".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ توركیای هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كرد، كه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یێك بۆ بێهێزیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌م قۆناغه‌دا، هه‌روه‌ها به‌راوردێكی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوودا كرد.

News Code 12958

Your Comment

You are replying to: .
captcha