بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحسێن زیر جاوی نوێنەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الموقف العراقی» وتی: تورکیا دەبێت واز لە سیاسەتەکانی بێنێت و لە دۆخی عێراق تێبگات، چوونکە دۆخی ئەو وڵاتە پاش سەرکەوتنەکانی بەسەر تیرۆریزمدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
زیرجاوی زیادی کرد: دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دەبێت هەڵویستی بە بڕشتی هەمبەر جووڵەی بیانی ببێت و سەروەریی خاکی وڵات بپارێزێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment