عەفرین وەکوو بەشێک لە پارێزگای خەتای تورکیا ئیدارە دەکرێت

بەشی سووریا- کۆنگرەی ئازادسازیی عەفرین کە لە ژێر چاودێڕیی تورکیا لە شاری غازی عەنتاب بەڕێوە چوو، دەری بڕی ناوچەی عەفرین وەکوو بەشێک لە پارێزگای خەتای تورکیا لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی تورکیاوە ئێدارە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنگرەی ئازادسازیی عەفرین کە پاش داگیر کردنی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و سوپای ئازادەوە، لە ژێر چاودێڕیی حکوومەتی تورکیا بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند عەفرین وەکوو بەشێک لە پارێزگای خەتای تورکیا لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی تورکیاوە ئێدارە دەکرێت.

ئەو کۆنگرەیە هەروەها بڕیاری داوە قایم مەقامێتیی و دیکەی بەرپرسانی عەفرین لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە دیاری دەکرێن و هێزێکی 450 کەسی لە پۆلیسی تورکیا بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی عەفرین پێکدێت.

حەسەن شیندی وتەبێژی کۆنگرەکە ڕایگەیاند: 100 کەس لە خەڵکی عەفرین بەشدارییان لەو کۆنگرەدا کردووە و لێژنەیێک لە 24 کورد، 8 عەرەب، 1 عەلەوی، 1 ئێزدی و 1 توکمان بۆ ئەنجامی کاروباری ئیداریی عەفرین هەڵبژێردراون.

ئەوەش لە حاڵێکدایە عەفرین لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی تورکیاوە ئیدارە دەکرێت و ئەو لێژنەیە دەسەڵاتێکی ئەوتۆی بەدەستەوە نییە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی T24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12935

Your Comment

You are replying to: .
captcha