وتەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە شەنگال ناڕاستن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: وتەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە شەنگال ناڕاستن و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە شەنگال زۆر کەمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم ئلزامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وتەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە گەیشتنی هێزەکانی تورکیا بە شەنگال ناڕاستن و ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە شەنگال زۆر کەمە.

ئلزامی زیادی کرد بەغدا و ئەنقەرە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە لە بارەی بوونی پەکەکە لە شەنگال، گفتوگۆیان کردووە و ئەگەری ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تاکەلایەنە لە لایەن تورکیاوە لە شەنگاڵ نامومکینە.

سەرچاوە: «الشرق الاوسط»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12934

Your Comment

You are replying to: .
captcha