وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڵامێکی توندی جێنشینی سعوودیە دەداتەوە

یەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرانبەر بە ژاوەژاوی ئەم دواییەی جێنشینە گەنج و بێ ئەزموونەکەی سعوودیە کاردانەوەی پیشان دا کە وتبووی لە دە بۆ 15 ساڵی داهاتوودا شەڕی دژ بە ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیێکدا وتوویەتی ئەمتازە ێگەییوەی کاڵ فامە هێشتاکە لووتی بەرزە و یان نازانێت شەڕ چییە یان مێژووی نەخوێندۆتەوە یان بەداخەوە هەرگیز لەگەڵ پیاوێکی گەورە دوو قسەی نەکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: باشتر وایە پیاوماقووڵان و بەئەزموونانی سعوودی ناوبراو فێر کەن زۆر گەورەتر لە سعوودیە کە ئیدعای سالاریی جیهانی عەرەبیان دەکرد و خۆیان بە سەروەری قادسیە دەزانی و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و عەرەبیش پشتیوانی بوون چۆن لەبەرانبەر ئیرادەی گەلی دلێر و بەشکۆی ئەم خاکەدا لووتیان لەعەرز درا.

News Code 12933

Your Comment

You are replying to: .
captcha