بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی ئیدعاکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای دایەوە و ڕەتی کردەوە ئێران چەکی بۆ یەمەن ناردبێت.
قاسمی زیادی کرد: ویژدانی بەئاگای هەموان دەبینن کێ خەرێکی چەواشەکار و پاڵپشتی کردنی دەستدرێژیکارانە. دیارە ئیدعاکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چەواشەکارییە و سەرلەبەری ناڕاستە بەڵام ئەوەش هیچ لە ئیرادەیکۆماری ئیسلامیی ئێران کەم ناکاتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕای گشتی لە سەر ئەو کارەساتانەی لە یەمەن ڕوو دەدەن.
ناوبراو گوتیشی: ئەو وڵاتانەی ئیدعای لەو چەشنەیان کردووە دەبێت ئاگادار بن کە بەرپرسیارن لە بەرانبەر ئەو چەکانەی بۆ سعوودیەی دەنێرن و خەڵکی یەمەنی پێ دەکرێتە قوربانی بۆیەش دەبێت ئەو وڵاتانە وڵامدەر بن لە بەرانبەر ئەو تاوانانەی دژ بە خەڵکی یەمەن دەکرێت.
شیاوی ئاماژەیە هاوپەیمانێتییێک بە سەرکردایەتیی سعوودییە مانگی خاکەلێوەی سێ ساڵ لەوەو پێش بە بیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆماری کشاوە و هەڵاتووی ئەو وڵاتە هێرشی سەر یەمەنیان دەست پێکرد و تا ئێستا 46 جار نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستی و 1543 جار شوێنی نیشتەجی بوونیان بۆردومان کردووە.
Your Comment