عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ناردنی پاره‌ له ‌به‌غداوه‌ کاتییه‌‌ و چاك كرنی پاشه‌كه‌وتیش كاتییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ناردنی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ عه‌بادی بکرێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران، که‌ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه‌ یاسای بودجه‌ جێبه‌جێده‌کات.

کوردرێس- عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند، "باشکردنی مووچه ‌و نه‌هێشتنی پاشه‌که‌وت کارێکی پێویسته‌، به‌ڵام ده‌بێت پاشه‌که‌وت نه‌مێنێت و مانگانه‌ مووچه‌ بدرێت، ئه‌وه‌شی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندرا چه‌ندین ڕه‌خنه‌ هه‌ڵده‌گریت".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "حکوومه‌ت ڕایگه‌یاند ٣٧٥ ملیار دینار داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی کوردستانه‌ بۆ موچه‌، داهاتی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان و تانکه‌ر بۆ ٣٥ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌: ٦٣ ملیار دیناره‌، ٣١٢ ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ فرۆشتنی ٣٥٠ هه‌زار به‌رمیل به‌ ڕێگای بۆری ده‌مێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت٢٤ دۆلار ٧٦ سه‌نت ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا نرخی نه‌وتی برێنت ٦٩ دۆلاره‌! واته‌ به‌ به‌راورد به‌ نرخی برێنت ٢٩٪ داهات دێته‌وه‌ خزمه‌تی خه‌ڵک".

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ناردنی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ كاتییه‌ چوونکه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ڕۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته‌ به‌غدا، نه‌ک هه‌رێم نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و به‌غداش پاره‌ بدات".

په‌له‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان به‌جه‌ختكردنه‌وه‌وه‌ ده‌ڵێت: "عه‌بادی ئه‌م کاره‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران، که‌ کرایه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران، یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ ده‌کات، واته‌ ئه‌م چاککردنی پاشه‌که‌وته‌ کاتیه‌"...

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 12917

Your Comment

You are replying to: .
captcha