کوردپرێس- رێباز حه‌ملان له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه كوردستان24 په‌خشي كرد، رايگه‌ياند، له ده‌ستكاري كردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌دا، پشتمان به‌و بڕه پاره‌يه به‌ستووه كه له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
ناوبراو گوتيشى: سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق به‌ڵێنى داوه مانگانه بڕێك پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.
ڕێباز حەملان روونيشي كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا رۆژانه 300 تا 320 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ده‌فرۆشێت و نرخه‌كه‌شى 10 دۆلار كه‌متره له نرخى برێنت ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدايه و وتوێژى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گه‌شه‌كردنيان به خۆوه بينيوه و هه‌ردوولا له باره‌ى پرسى بودجه‌وه له دانووستاندان.
رێباز حه‌ملان له باره‌ى قه‌رزه‌كانى سه‌ر شانى حكوومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، هه‌رێم قه‌رزارى توركيايه و ئه‌گه‌ر پاره‌ى قه‌رزه‌كه نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا سووى ده‌چێته سه‌ر.
ئاشكراشي كرد، كه بڕيارى دامه‌زراندنى فه‌رمانگه‌يێك دراوه بۆ به‌دواداچوونى قه‌رزه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و چۆنێتى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه..
سەرچاوە: کوردستان 24
Your Comment