پلانی بەغدا بۆ ڕێگری کردن لە مانەوەی سەربازیی ئەمریکا و سەرکوتی داعش ڕوون نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند لە نزیکیی سنووری باکوور و باشووری شاری قائیم هێزی ئەمریکی بوونیان هەیە و پلانی بەغدا بۆ ڕێگری کردن لە مانەوەی سەربازیی ئەمریکا و سەرکوتی داعش ڕوون نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرحان محەمەد دەلیمی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری «المعلومە»دا وتی: ژمارەیێک لە هێزی ئەمریکی ئێستا لە نزیکیی سنووری باکوور و باشووری شاری قائیم لە پارێزگای ئەنبار ئامادەن و ژمارەیێک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە نزیکیی ئەو هێزانەدا جێگیر بوونە.

دەلیمی وتیشی ئەو هێزە ئەمریکییانە هیچ هەوڵێک دژی داعش ئەنجام نادەن بەڵکوو ئاسانکاری لە جووڵە کردنیان دەکەن.

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: پلانی بەغدا بۆ ڕێگری کردن لە مانەوەی سەربازیی ئەمریکا و سەرکوتی داعش ڕوون نییە و جەختیشی کرد هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای بەرگری کردنیان لە سنوورەکانی عێراق بە بێ یارمەتیی بیانی هەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12907

Your Comment

You are replying to: .
captcha