بەرپرسێکی پارتی: پارتی لە کەرکووک ٢٥ بارەگا وەردەگرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم بارەگاکانی پارتی رادەستی پارتی دەکرێنەوە، کە ٢٥ بارەگان.

کوردپرێس:

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بارەگاکانی ئێمە بگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، کە ٢٥ بارەگامان لە کەرکووک ھەیە، وەکو بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لقی پارتی و ناوچە و رێکخراو و ئاسایش و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، بۆیە سەرجەم بارەگاکان رادەستی ئێمە دەکرێنەوە".

حوسێن گوتیشی: "ئێمە بارەگاکان وەردەگرینەوە، بەڵام مەرجی خۆمان ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە بە ئازادانە کاری خۆمان بکەین و بە ھیچ شێوەیەک رێگریمان لێ نەکرێت، چونکە ئەگەر تا پێش ھەڵبژاردن نەگەڕێینەوە، ئێمە بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناکەین، چونکە ناکرێت لە شارێک ھەڵبژاردن بکرێت و خۆمان لەو شارە نەبین".

News Code 129

Your Comment

You are replying to: .
captcha