بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیمز ماتس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا لە پێنتاگۆن ئاماژەی دا بە چەند بابەت وەکوو هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەڕەشەی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر باکووری عێراق لە ئەگەری چۆڵ نەکردنی ئەو ناوچەیە لە لایەن پەکەکە-وە.
جیمز ماتس وتی: هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەرەی شەڕی داعشی لە ناوچەی دەیرەزوور وەستاندووە.
ناوبراو لە بارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ مەنبج کە هێزە ئەمریکییەکان لەو شوێنە جێگیر بوونە وتی: هێشتا جووڵەیێکمان لەو ناوچەیەدا نەبینیوە. ئێمە لەو بارەیەوە خەریکی دانووستاندن لەگەڵ تورکیاین بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە جەختی تورکیا لەسەر چۆڵ کردنی شەنگال لە لایەن پەکەکە-وە وتی دەبێت پەکەکە لە شەنگال بکشێتەوە.
جیمز ماتیس ڕاشیگەیاند: پەکەکە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و خەڵکی بێ تاوانی کوشتووە، ئێمە دەمانەوێت کە شەنگال چۆڵ بکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment